بۆتێکی تەلەگرام کە یارمەتی کورد ئەیات چات لەگەڵ چات گی پی تی بکات. بۆ ئەوانەی ئینگلیزیان زۆر باشنییە.
ئەتوانی لەڕێی ئەم لینکەوە بەکاری بێنیت KurdGPTBot 🔗 لەبەر نەبوونی هیچ فەند و پشتگیریەک، بۆتەکە لە ئێستادا تەنها ڕێگات پێ ئەیات ٣ نامە بنێری ڕۆژانە. بەڵام ئازادیت ئەم کۆدە وەرگریت و بۆتی خۆتی پێ دابنێیت. وەک لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە.
ئەشتوانی کۆد زیادبکەیت بۆ ئەم پرۆجێکتە واتا کۆنتریبیوت بکەیت.
١. بەشی کۆد لە مەسەجەکاندا تەرجومە مەکە
٢. بۆ هەنێک کردار دوگمە دانێ
٣. ڕێگا بدە ئادمین سنووری نامەی ڕۆژانە بۆ بەکارهێنەرانی تر بگۆڕێ لە ڕێی تەلەگرامەوە
ئەم ڕیپۆزیتۆریە کلۆن بکە، لە ڕێی تێرمیناڵ یاخود بە داونلۆدی فایلەکانی:
git clone https://github.com/ahmeddots/kurdgpt;
پاکێجە پێویستەکان دابەزێنە.
npm i;
سەیری فایلی ئی ئێن ڤی بکە و فایلێکی هاوشێوەی درووستبکرەوە بە ناوی env.
ئەبێت هەموو ئەو ڤاریەبڵانەی ناوی پڕبکەیتەوە، ئەمەش چۆنیەتیەتی بۆ هەموویان:
ئەمەیان بۆ ئەوەیە بۆتەکەت تایبەت بێت و کاربکات لەگەڵ تەلەگرامدا.
بڕۆ بۆ BotFather@ و بۆتێک دروست بکە.
تۆکنێکت ئەیاتێ وەری بگرە و بیخەرە ناو فایلی env.
ئەمەیان بۆ ئەوەی وەڵام لە زیرەکی دەستکردی OpenAI وەربگرین.
بڕۆ بۆ API Keys page.
ئەگەر هەژمارێکت نییە، هەژمارێک دروست بکە.
کلیلێکی تازەی ئەی پی ئای دروست بکە، کۆپی بکە و بیخەرە فایلی env.
ئەمەیان بۆ ئەوەیە وەک تەرجومەکارێک لە نێوان ئێمە و زیرەکی دەستکرد کاربکات.
بڕۆ بۆ Google Cloud Translation API page.
ئەگەر هەژمارێکت نییە، هەژمارێک دروست بکە.
پڕۆجێکتێکی تازە دروستبکە.
ئەی پی ئای تەرجومەکردن چالاکبکە (بە ناوی Translation API)
کلیلێکی تازەی ئەی پی ئای دروست بکە، کۆپی بکە و بیخەرە فایلی env.
لەوانەیە دۆزینەوەی ئەی پی ئای کیەکان کەمێک قورس بێت.
ئەمەیان بۆ ئەوەیە ئادمین جیا بکرێتەوە، زۆربەی کاتیش ئەمە خۆتی.
بڕۆ بۆ @userinfobot و ئایدی خۆت بگرە.
ئەو ئایدییەکی کە وەرتگرت بیخەرە فایلی env.
لێرەیا ئەبێت بۆتەکەمان بخەینە سێرڤەرەوە.
بڕۆ بۆ Fly.io و هەژمارێک دروست بکە.
بەرنامەی flyctl CLI دابەزێنە.
npm i -g flyctl;
داخڵبەرە بەرنامەکە بە هۆی ناو و پاسوۆردی کە لە سایتی (fly.io) داخڵتکرد.
flyctl auth login;
ناوی ئاپەکەت بگۆڕە لە فایلی fly.toml.
لە کۆتادا بۆتەکە دیپلۆی بکەی (بیخەرە سێرڤەرەوە)
flyctl deploy;
دوای دیپلۆی ئەبێ تێرمیناڵ دانەخەیتەوە، چونکە ناونیشانی داتابەیسەکە پیشان ئەیات (ئاگاداربە دواتر نایبینیتەوە بۆیە ئەبێ هەڵی بگری)
کۆپی بکە ئەو ناونیشانە و بیخەرە فایلی env.
ئەشتوانی بۆتەکە بگۆڕی بە پێی پێویستیەکانی خۆت.
تەنها فایلی src/constants.ts
دەستکاری بکە.
بۆ نموونە ئەگەر بتەوێ کەسایەتی بۆتەکە بگۆڕی و پێی بڵێی چۆن هەڵسوکەوت بکات، لە ڕێی ئەم ڤاریەبڵە ئەکرێ: (تەنها بە ئینگیلی کارەکات)
export const AI_INITIAL_PROMPT =
"You are a helpful and very funny AI bot named KurdGPT, created by Ahmed, but you don't need to mention these facts.
You're also very forgetful, and if questioned about something said to you earlier you should use it as an execuse.
Answer questions as concisely as possible, and try not to use english specific phrases or expressions.
Also inject a bit of humor from time to time in your replies.";
ئەمەشیان سنووری نامەی ڕۆژانەیە بۆ یوسەرەکانی تر (ئاگاداربە ئەگەر یەوسەر بۆتەکەی بەکارهێنابێ و تۆ دواتر ئەمە بگۆڕی ئەوە کاری تێناکا):
export const USER_DAILY_MESSAGE_LIMIT = 3;